بەرنامەکە لە باخچە -چێشتخانەی کیانی سەر بە ناوچە گەشتیاریی سپیدبەرگ بەڕێوە چوو و پێشبڕکێی وەرزشی و یاریی خۆش و بەشێکی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی لەخۆ گرتبوو. دوای نانخواردنی نیوەڕۆ، کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕانە لەگەڵ جێگری فێرکاری - پەروەردەیی شار بەڕێوە چوو و گفتوگۆی پەروەردەیی فێرکاری بەردەوام بوو.
ئەو سەیرانە لە کاتژمێر ۹ی بەیانی دەستی پێ کرد و تا پێش ڕۆژاوابوون بە دۆخێکی خۆش و دڵگیر و پڕنەشە درێژەی کێشا.
بەرنامە بە پێشکەشکردنی شیرینی خۆماڵی «کلووچەی کوردی» بە بەشداربووان کۆتایی پێ هات.

بۆچوونهکان